ڤیان سەبری: پارتی پێشنیارێكی نوێی لەبارەی كاندیدی سەرۆك كۆمارەوە بۆ یەكێتی كردوە
  2022-07-26       1021       

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە و دەشڵێت، پارتی پێشنیاری نوێی کردوە بۆ یەکێتی کە کاندیدی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یەکلابکرێتەوە.

ئاوێنە: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند: "تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردوە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە."

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی وتیشی"پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.''

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەمو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.''

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×