تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
  2022-07-26       568       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا دو هەزارو 806 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 447 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 556 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا یەك توشبوی كۆرۆنا گیانی لەدەست داوه كە لە دهۆك بوە.

لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بە دەگمن رودەدات، بەشێوەیەك كە نۆ رۆژ لەمەوبەر یەك حاڵەتی دیكەی گیان لەدەستدان تۆماركرابو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×