وەزیری پەروەردە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ئاشكرادەكات
  2022-07-26       418       

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.  دەشڵیت: "لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشوی رۆژانی شەممە نامێنێت".

ئاوێنە: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ(سێشەممە)، بە میدیای پارتی راگەیاند، لە رۆژانی هەینی یان شەممەدا (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار قوتابی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان) تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکانیان ئەنجامداوە.

وەزیری پەروەردە وتویەتی"لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشوی رۆژانی شەممە نامێنێت".

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و لە سێ رۆژی سەرەتای دەوامدا، بەرنامەیەکی تایبەتیان دەبێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×