لە سلێمانی دەرماڵەی مانگی چواری خوێندكاران خەرجدەكرێت
  2022-07-26       295       

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەی(چوارشەممە)ەوە دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چواری خوێندكارانی زانكۆو پاش ئەوەش راستەوخۆ دەرماڵەی مانگەكانی پێنج و شەش-یش خەرجدەكرێن.

ئاوێنە: پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی "ئێستا"ی راگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چواری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كە بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕەكەی 40 هەزار دینارە و بۆ دەرەوەی شار 60 هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای خەرجكردنی دەرماڵەی مانگی چوار ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بە خەرجكردنی دەرماڵەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵ و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیداوە و وەزارەتی داراییش ڕێنمایی نوێی بۆ دەركردوە.

ئاشكرایكرد، ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی شارن پێویست ناكات سەردان بكەن و بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی مانگی چوار، بەڵكو دەتوانن لەگەڵ دەرماڵەی مانگی پێنج و دواتردا دەرماڵەی مانگی چواری ئەمساڵیش وەربگرن، پێشتر دەرماڵەكە ئەگەر وەرنەگیرایە دەگەڕایەوە، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە ئەگەر خوێندكاران دەرماڵەكەش وەرنەگرن ناگەڕێتەوە و دەتوانن دواتر وەریبگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×