هەولێر؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا
  2022-07-26       756       

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ(سێشەممە)، لە ئەنجامی روداوێكدا لەسەر رێگەی سەرەكی (هەولێر-گوێر)، سێ كەس گیانیان لەدەستداو چوار کەسی تریش برینداربون  کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"کاتژمێر 4ی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر-گوێر)، لەنزیک گوندی قادریە، ترێلەیەک لە شەقام بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆیشت و شۆفرلێت کروزێکی تایبەتیش کە لەسایدی خۆی دەڕۆیشت بەلەناکاوی لە شوێنێک ویستی پێچبکاتەوە کە شوێن پێچ نەبو، بۆیە ترێلەکە ڕاستەوخۆ خۆی کێشا بەناوەندی شۆفرلێتەكەدا."

ئاشكراشیكردوە"بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 3 کەس گیانیان لەدەستداو 4 کەسی تریش زامدار بون، کە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزان بون جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە لێکۆڵینەوەش هەردولای ڕوداوەکە بە کەمتەرخەم دانران بەڕێژەی 50%، چونکە هەردوکیان سەرپێچیکاربون."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×