هەولێر.. لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا
  2022-07-27       413       

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند، کە لە ئەنجامی دەمەقاڵە لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە یەکێک لە کافتریاکانی قەزای خەبات کوژراوە.

ئاوێنە:  بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێر، “شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کافتریایەک لە قەزای خەبات، دوای گەیشتنی هێزەکانمان، دەرکەوت لەنێو کافتریایەکە بووەتە دەمەقاڵیان لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل و لە ئەنجامدا تەقە دروستبووە، لەم نێوەندەدا کەسێک بەناوی (سیداد مەسعود سمایل)، تەمەن (25) ساڵ کوژراوە”.

باسی لەوەشكردووە، “لە ماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکە بەناوی (ك. ص. ك.) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکرا”.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەکردنی تۆمەتباری ناوبراو بۆ دادگا”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×