لە هەولێر خۆپیشاندانە
  2022-07-27       432       

فەرمانبەرانی گرێبەستی بەشێك لە شارو شارۆچكەكان لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی بوون لە حكومەتی هەرێم دەكەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوار شەممە، 27\7\2022 ، فەرمانبەرانی گرێبەستی بەشێك لە شارو شارۆچكەكان لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی بوون لە حكومەتی هەرێم دەكەن.

ئەو فەرمانبەرانە دەڵێن، نزیكەی 15 ساڵە فەرمانبەری گرێبەستین و دەوام دەكەین، بەڵام تا ئێستا دامەزراندنمان نەكراوە بە هەمیشەیی و لە پاڵ ئەنجامدانی ئەركەكانماندا لە مافەكانمان بێبەشكراوین.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 25 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەن، هەتا ئێستا نەكراون بە هەمیشەیی و چەند ساڵێكە ناو بەناو گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای بە هەمیشەیی بوون لە حكومەتی هەرێم دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×