مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپرسیه‌ك به‌په‌له هاته‌ده‌نگ‌و له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌ى بڵاوبۆته‌وه ساخته‌یه‌و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەیەکێتییەوە نییە".
ئاوێنە: له‌ڕونكردنه‌وه‌كەدا هاتووە "به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌میدیاو به‌شێك سۆشیال میدیا ڕاپرسیه‌ك بڵاوكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌داى سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى‌و گوتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ئاست كارى سیاسى‌و هه‌ڵوێسته‌كان".
مه‌كته‌بى ڕێكخستنى یەکێتی ڕایگه‌یاندوه "سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە ڕاپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی لەپلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بەیەکێتییەوە نییە. یەکێتیی بۆ هەر چالاکی‌و ڕاپرسییەک کە مەبەست‌و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی هەیە ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت، بەئاشکرا لەکەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات‌و هەڤاڵ، ئەندام‌و لایەنگرانی خۆی ئاگاداردەکاتەوە".
له‌كۆتاییشدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، "لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەو ڕاپرسییە ساختەیە بەرپرسیارنین‌و ئامانجیش لێی تەنها بەلاڕێدابردن‌و چەواشەکردنی هاوڵاتییان‌و لێدانە لەسەرکەوتن، نوێبوونەوەو گەشەی یەکێتی".
داواشى لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن كردووه، لەحاڵەتێکی لەو شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بەدەزگا فەرمییەکانی یەکێتییەوە بکەن "تاوەکو هەواڵی هەڵەو چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە".