جێنین پلاسخارت و قەیس خەزعەلی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە
  2022-07-27       395       

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لە بەغدا کۆبووەوە و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیان تاوتوێ کرد.

ئاوێنە: ئەمرۆ چوارشەممە 27ـی تەمووزی 2022، نەتەوە یەکگرتووەکان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق لەگەڵ‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق لە بەغدا کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسیی و پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقیان کردووە.

ئەم کۆبوونەوە پاش ئەوە دێت، هەوڵەکان چرکراونەتەوە بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و داواکاریشن لایەنی کوردی لەسەر ئەو پرسە رێکبکەون، لە بەرامبەریشدا 25ی ئەم مانگەدا چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکرد، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیارنەکراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×