راوێژكارێكی كازمی: دابەشكردنی پارە لەبری خۆراك لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نییە
  2022-07-27       370       

موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابوریی دەڵێت، دابەش كردنی پارە لەبری ماددە خۆراكیەكانی ناو فۆڕمی خۆراك كە لە پلانی ئەنجومەنی وەزیراندایە، لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نییە.

ئاوێنە: موزهیر محەمەد ساڵح لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازێكی كردووە بۆ ئەوەی كارتی زیرەك دەربكرێت بۆ ئەوەی لەبری فۆڕمی خۆراك بۆ هاوڵاتیان پارە خەرج بكرێت.

رونیشیكردووەتەوە، عیراق پێویستی بە كاڵا هەیە و ئەوەش پارەی نەختینە دابینی ناكات، هەروەها ئامانجی خۆی ناپێكێت، چارەسەری نەختینە باشتر و ئاسانترە بۆ حكومەت، بەڵام لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان نییە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر ئاشكرا كرا كە ئەنجومەنی وەزیران نیازی هەیە لەبری ماددەكانی ناو فۆڕمی خۆراك، پارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×