گۆڕینی بەرهەم ساڵح بە كاندیدێكی تر رەتدەكرێتەوە
  2022-07-27       815       

غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە، حزبەكەی بەرهەم ساڵح كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق بگۆڕێت.

ئاوێنە: غەیاس سورچی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، یەكێتی تاوەكو ئەم ساتە سورە لەسەر كاندید كردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، پێشنیاز كردنی كاندیدێكی تر بەهیچ شێوەیەك راست نییە.

رونیشیكردووەتەوە، یەكێتی بەرهەم ساڵح ناگۆڕێت و هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نییە دەربارەی كاندید كردنی كەسێكی هاوبەش.

لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، گفتوگۆكانی نێوان حزبەكەی و پارتی بەردەوامن، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×