وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوایەك لە دەسەڵاتدارانی عیراق دەكات
  2022-07-27       492       

وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوا لە عیراق دەكات دیپلۆماتكاران و كونسوڵخانەكانیان بپارێزن.

ئاوێنە: لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئیدانەی ئەو هێرشەی كرد كە كرایە سەر  كونسوڵخانەی گشتی توركیا لەشاری موسڵ و رایگەیاندوە، بەتوندترین شێوە سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەین كە زیانی گیانی نەبوو، چاوەڕوانین هەرچی زووە بكەرانی بدرێنە دادگا، بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی عیراقیش دەكەین بۆ پاراستنی دیپلۆماتكاران و كونسوڵخانەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەم پەلامارە كە لەمیانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان كە لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی عیراق بەڕێوەچو ئەنجامدراوە، جێگەی سەرنج و تێڕامانە‌.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×