بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى کۆیە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کۆیە-دوکان و لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى کۆیە وێنەی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "سەرجەم سەرنشینەکان ئەندامی یەک خێزان بوون".