وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دابه‌زینى زیاترى نرخى به‌نزین ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سبه‌ینێوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاوێنه: بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دراوەو بڕیاره‌كه‌ش له‌ئێوارەی سبه‌ینێ پێنجشەممەوه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ چه‌ند له‌نرخى ئێستا داده‌به‌زێت، وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كان ده‌ڵێت:"تائێستا بڕیارنەدراوە چەند کەمبکرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکە دراوە".
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه له‌سلێمانى هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى، پێنجشەممەی ڕابردوو لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار‌و موحه‌سه‌نیش 25 دینار كه‌مكرایه‌وه.