كازمی بۆ خۆپیشاندەران: دەستبەجێ ناوچەی سەوز بەجێبهێڵن
  2022-07-27       562       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوا لە خۆپیشاندەران دەكات دەستبەجێ ناوچەی سەوزی بەغدا بەجێبهێڵن.

فەرماندەی گشتی هیزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، داوا لە خۆپیشاندەران دەكەم پابەندبن بە ئاشتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و رێنماییەكانی هێزە ئەمنییەكانەوە كە بەرپرسن لە پاراستنی خۆپیشاندەران بەپێی رێكارو یاساكان.

داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە، دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بكشێنەوە.

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەكان پابەنددەبن بە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و نوێنەرایەتی وڵاتان و رێگری لە هەر تێكدانێكی ئاسایش و ئارامی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×