كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2022-07-28       437       

كەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(پێنجشەممە)و سبەی(هەینی) خستەڕو و رایگەیاند، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبین: ھەولێر: 42، سلێمانی: 41، دھۆک: 41، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 40، راپەرین: 41، گەرمیان: 45 پلە.

بەپێی قسەی کەشناسی ھەرێم، سبەینێش ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە (1-2) پلە  لە تۆمارەکانی رۆژی پێشو بەرزتر ببنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش کردوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 42، دھۆک: 42، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 43، سۆران: 41، راپەرین: 42، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×