دەوڵەتی یاسا: پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بەو كاندیدەی سەرۆك كۆمار دەدەن كە بەگونجاوی دەزانن
  2022-07-28       621       

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا كە بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەگەر كورد لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار نەگەیشتنە رێككەوتن، ئەوا پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بەو كاندیدە دەدەن كە بە گونجاوی دەزانن.

ئاوێنە: عارف حەمامی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندوە، پێویستە لایەنە كوردییەكان لەماوەی چەند رۆژی كەمی داهاتودا لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلاببنەوە، ئەگەر نا ئەو پرسە دەبرێتە پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

وتوشیەتی"هیوامان وایە كورد لەبارەی یەك كاندیدەوە بگەنە رێككەوتن تاوەكو پڕۆسەی دەنگدان لەسەری ئاسان بێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئازادی تەواویان دەبێت لە دەنگدان بەو كاندیدەی پۆستی سەرۆك كۆمار كە بە گونجاوی دەزانن، ئەوەش لەكاتێكدا ئەگەر كورد نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر یەك كاندید."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×