پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان دو پاس لە گەلی عەلی بەگ، كە یەكێك لە پاسەكان سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە، 36 سەرنشین برینداربون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"لە لایەن رێپێدراوی هاتوچۆ (زێدان حارس بایز) ئاگاداركراینەوە لە هەبونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لە گەلی عەلی بەگ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی مینی پاس لە جۆری نیسان لەگەل پاسێكی جۆری کۆستەر سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لە ئەنجامی روداوەکە (36) سەرنشین برینداربون."