ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای كوردستان) ڕایگهیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توركیا هێزێکی ئاسایشی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی گرێسپی لە عەین عیسا کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئاسایش شههیدبون.
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تەمموز فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک كەمپی ئاوارەکانی گرێسپی لە ناوچەی عەین عیسا بۆردومان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە لەو بۆردومانەدا چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بون، لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بون.
وتوشیەتی: ئەم هێرشە نابێتە لەمپەڕ لە بەردەم ئەرکەکەمان، کە پاراستنی گەلەکەمانە و لە کۆتاییدا شتە بەنرخەکان دەکەینە قوربانی.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیەیە؛ بەشار محەمەد، جیهان محەمەد و سارا محەمەد و سەلما عەلی مستەفا.