بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی لهبارهى زەیتەکەی پێشوى بهشهخۆراكى هاوڵاتیان ڕونكردنهوه دهداتو دهڵێت:"زەیتەکەی پێشوو بۆنو تامی ڕۆنی ماسی لێدەھات، بهڵام ئهو زهیتهى ئێستا هاتووه کوالێتییەکەی باشبووە".
ئاوێنه: شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، "بڕێکی زۆر خۆراکی کوالێتی بەرز ھاتووەتە سلێمانیو لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشیدەکەین".
ئهوهشى وت:"لەبەشە خۆراکی مانگەکانی ڕابردوودا تامو بۆنی زەیت خراپبوو، بەڵام لەدوای ئاگادارکردنەوەی سەروو خۆمان، بەدواداچونیان بۆ کێشەکە کردو زەیتەکە بۆنو تامی رۆنی ماسی ھەبوو، بەڵام لەئێستادا کوالێتی زەیتەکە باشبووە".