موقتەدا سەدر: لە روودانی هەر دۆخێكی نەخوازراو هەر شتێك ڕوویدا گەندەڵكاران بەرپرسیارن
  2022-07-28       932       

میدیای فەرمی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر دواین جارە دەست لە خۆپیشاندانەكان وەردەدات و رێگریان لێبكات، لە روودانی هەر دۆخێكی نەخوازراو هەر شتێك ڕوویدا گەندەڵكاران بەرپرسیارن.

میدیای فەرمی سەرایا سەلام ی سەر بە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، پەیامێكی بەناوی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە بڵاوكردوەتەوە و نوسیویەتی،”ئەمە دواین جارە دەست لە خۆپیشاندانەكان وەردەم و رێگریان لێبكەم لە روودانی هەر دۆخێكی نەخوازراو”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر گەندەڵكاران لەسەر دزی و گەندەڵی بەردەوام بن ، ئەوا من ئەو بابەتە بە هاوڵاتیان دەسپیرم كە شایەنی ژیانی باشترن، هەر شتێك روویدا گەندەڵكاران بەرپرسیارن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×