ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌لی باپیر له‌ به‌غدا بڵاوكرایه‌وه‌
  2022-07-28       349       


بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان  باسیان له‌ دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و پرسی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرد.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ماڵی مام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له‌ دیدارێكدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و پرسی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كان و كۆتاییهێنان به‌ناكۆكییه‌كان كرایه‌وه‌.

بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌ یه‌كهه‌ڵوێستی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ردولا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك.

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی باپیر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا ده‌یگێڕێت كه‌ درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لاله‌ و ئێستاش ماڵه‌كه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقه‌.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×