هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگەیاند، زنجیرەیەک چالاکییان له‌دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورک ئەنجامداوە و لە ئەنجامى ئه‌و چالاكییانەشدا، ١٤ سه‌رباز كوژراون و ١٠ سه‌ربازی دیکەش برینداربوون.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاگەیەندراوێکی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانیان دژى سەربازانى دەوڵەتى تورک لە ناوچەکانی عەفرین، باب و جەرابلووس بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانمان زیاتر کردووە و تێیدا هاوڵاتیان دەکەنە ئامانج، هەربۆیە ئێمه لە به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی داگیركه‌راندا له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا گه‌ل و خاكه‌كه‌مان ده‌پارێزین.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٦ی تەمموزی ئەمساڵ، سێ چالاکییان دژی سوپای تورک و چەتەکانی لە ناوچەکانی باب، شێراوا و جەرابلووس ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاکییەکانیشدا، ١٤ سەرباز و چەتەی تورک کوژراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە چالاکییەکاندا ١٠ سەرباز و چەتەی تورک برینداربوون و چەند ئۆتۆبێڵ و سەنگەرێکی داگیرکەرانیش تێکشکێندراون.