لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی دروستکردنی حزبێکی نوێی لەلایەن ناوبراوەوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، " هەر بەرنامە و پلانێکی هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات."
ئاوێنە: دەقی ڕوونکردنەوەکە:
روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی بەرێز لاهور شێخ جەنگی-یەوە
لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاو کراوەتەوە دەربارەی درووستکردنی حزبێکی نوێ لەلایەن بەڕێز لاهور شێخ جەنگی-یەوە، کە سەر لەبەری ئەو هەواڵە ناراستە و چەند جارێکە ئەو جۆرە پروپاگەندانە بە ئامانجی چەواشەکردنی رایگشتی بڵاو دەکرێنەوە.
لێرەوە رایدەگەیەنین کە بەرێزیان هەر بەرنامە و پلانێکیان هەبێت بێ دوودڵی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکات.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
لاهور شێخ جەنگی
٢٨ی٧ی٢٠٢٢