مانگی داهاتوو بڕیار لەبارەی 20 هەزار یەكەكەوە دەدرێت
  2022-07-28       290       

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەك بۆ سەرپەرشتیكردن و جیاكردنەوەی فۆڕمەكان پێكهێندراون و كەسانی شایستە سوودمەنددەبن.

ئاوێنە: محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی تۆماركردنی ناوەكان، ئێستا لە ڕێگای نوێنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لیژنەیەك پێكهێندراون بۆ سەرپەرشتیكردن و جیاكردنەوەی فۆڕمەكان، ئامانج لەو ھەنگاوە ئەوەیە، لەكۆتایی كەسانی شایستە سوودمەندبن.

ڕاشیگەیاند، لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، كاری لەپێشینەی دەستەی وەبەرهێنان، بابەتی دابینكردنی زەوی و لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە دەبێت و بەشێك لەو پڕۆژانە لەمانگی داھاتوو، ھەوڵدەدەین دەست بەدروستكردنیان بكرێت.

بەبڕیارێكی حكومەتی هەرێم 20 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشیان و كەمدەرامەتان دروستبكرێـ و تاوەكو ئێستا 120 ھەزار كەس ناویان تۆماركردووە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×