وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدرا و حاڵه‌ته‌كانی گزیكردنیش له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی 100% كه‌مببونه‌وه.
ئااوێنه: ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لەمەراسیمی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "107 هه‌زار خوێندكار به‌شداریان له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی كرد، پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانیش پرۆسه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌مو ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌شداریان كرد، تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ره‌وشێكی زۆر باش به‌ڕێوه‌چون و هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی زۆر پته‌و و باش بو".
وتیشی، "هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌تاقیكردنه‌وه‌كان كران به‌ئامانجی ئه‌وه بون به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بچن، پرۆسه‌كه له‌ئاستی دڵنیایی بێت، كۆد و سكویریتی پرسیاره‌كان گۆڕانكاری تێداكرابو، له هه‌ر شوێنێكیش حاڵه‌تێك هه‌بوبێت و توانراوه له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌ك رێكاری پێویست بگرینه‌به‌ر، حاڵه‌ته‌كانی گزیكردنیش به‌راورد به ساڵانی رابردو به‌ڕێژه‌ی 100% كه‌مبوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "بۆئه‌وه‌ی ره‌چاوی دۆخی خوێندكاران بكرێت، بڕیاردراوه لیژنه‌ی باڵای ئه‌زمونه‌كان كه وه‌ڵامه‌كان داده‌نێت، وه‌ڵامی كۆتایی بن، به‌جۆرێك مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانیش به‌شداریان له وه‌ڵامی نمونه‌یی كرد، بۆئه‌وه‌ی هیچ مامۆستایه‌ك به‌تایبه‌ت شیكردنه‌وه بۆ وه‌ڵامه‌كان نه‌كات".
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان بخوێنه‌وه