"محەمەد شیاع سوودانی لە کاندیدبوون نەکشاوەتەوە"
  2022-07-28       432       

عەمار مونعیم، بەرپرسی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەواڵی کشانەوەی سودانی لەو ئەرکەی پێی سپێردراوە راست نییە و ئەوەی بڵاودەکرێتەوە بۆ شێواندنی دۆخەکەیە.
 
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تەممووزی 2022، عەمار مونعیم، بەرپرسی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە: "هەواڵی داوای لێبووردنی محەمەد شیاع سوودانی لە راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق راست نییە و ئەوەی دەوترێت بۆ شێواندنی دۆخەکەیە. ئەو سوورە لەسەر ئەوەی کارەکانی تەواو بکات."
 
ئەمە پاش ئەوە دێت، ژمارەیەک میدیای عێراقی بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سوودانی داوی لێبوردنی کردووە لەو ئەرکەی پێ سپێرداوە و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردووەتەوە کە نایەوێ ببێتە سەرۆک وەزیرانی وڵات. 
 
رۆژی 25ى تەمووزی 2022، چوارچێوەى هەماهەنگى محەمەد شیاع سوودانى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کە هاوکات ناوبراو لە ئیستادا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×