جه‌میل هه‌ورامی، به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی و سەركردەی ئەو حزبە، بە میدیای پارتی راگەیاندووە: ”ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه كە خەدیجە هه‌زه‌ر، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنسه‌ی بەڕێوەبەریی په‌كه‌كه كوژراوه، به‌پێی زانیاریی ئێمه چووه بۆ كه‌مپی عه‌ربه‌ت، كه ئاواره‌كانی رۆژئاوای لێیه و له‌وێ كوژراوه“.
ئاوێنە: ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ”وه‌ك خۆمان، ئاگاداری په‌كه‌كه‌مان كردووه‌ته‌وه، كه دانه‌به‌زنه ناوشار و له ئاستی باڵا پێیان گوتراوه، به‌ڵام هه‌یانه نه‌خۆشه و بۆ كاروباری ته‌ندروستی دێته ناو شاره‌وه و ناتوانن له قه‌ندیل چاره‌سه‌ری وەربگرن، هەشیانە بۆ سه‌ردانی خزمانیان دێن، هەواڵگریی توركیاش ئه‌وه‌نده فه‌قیر نییه به‌بێ ده‌نگی دابنیشێت، ره‌نگه له‌ناو خۆشیان، واتە له‌ناو په‌كه‌كه‌وە زانیاریی بدرێته میتی توركی، توركیاش گه‌وره‌یه و بڵێی نه‌توانێت لە نێو په‌كه‌كه‌دا ئه‌وه بكات؟”.
هەرچەندە توركیا بە فەرمی رایگەیاندووە كە خەدیجە هەزەر لە سلێمانی كوژراوە، بەڵام وردەكاریی دیكەی لەمبارەیەوە نەدركاندووە.
بەپێی زانیارییەكان خەدیجە هەزەر، خوشكی توبا هەزەر، ئەندامی پێشووی فراكسیۆنی (هەدەپە)یە لە پەرلەمانی توركیا و لەسەر پشكی شاری (وان) ئەندامی پەرلەمان بووە. لە ساڵی 1998دا برایەكیان لە شەڕەكانی نێوان توركیا و پەكەكە بۆتە قوربانی. خەدیجە لە 1991 چۆتە ڕیزەكانی پەكەكە، بەرپرسیارێتیی لە سنوورەكانی ئەرمەنستان، رۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستاندا لە ئەستۆ بووە.