ئەفسەرێكی سوپاکەی ئەردۆغان لە هەرێمی کوردستان کوژرا
  2022-07-29       827       

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی دیکەی وڵاتەکەی راگەیاند، کە لە هێرشێکی مووشەکی گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان بریندار ببوو.

 
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باتوهان شیمشەک کە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڕنووک – قوفڵ بریندار ببوو، رۆژی 28ی تەممووزی 2022 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو ئەفسەرە دوای ئەوەی لە باشووری کوردستان برینداربوو گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی شەوی پێنجشەممە گیانی لەدەستداوە. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×