ئەفسەرێکى پێشمەرگە لەزێی بچوک خنکا
  2022-07-29       488       

ئەفسەرێکى هێزەکانى 70 ى پێشمەرگە لەزێی بچوک لە سنورى قەڵادزێ خنکا.  

ئاوێنه‌: پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ف . ع . م ) ڕەگەزی نێر، پیشەی ئەفسەر بە پلەی رائید لە فەوجی 72 سەر بە یەکەی هێزەکانی 70، دانیشتووی سلێمانی گەڕەکی بەکرەجۆ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە لە زێی بچوک سنوری قەزای پشدەر (قەڵادزی) خنکاوە.  

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی هاوڕێکانی، پێنج کەس بوون سەرجەمیان هاو پیشەن بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە زێی بچوک، بەڵام لەکاتی زیاد بوونی ئاوەکە ئەو کەڵەکەی سواری بوون هەڵگەڕاوەتەوە و کەوتوونەتە ناو ئاوەکە و چواریان ڕزگاریان بووە و یەکێکیان خنکاوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.  


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×