ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ئەنجامی ھاتنە سەرەوەی زیاتری شێ لە باشوری ئێرانەوە بۆ ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران و کوردستانی رۆژھەڵات ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و تاوە باران دەبێت.
ئاوێنە: لاى خۆیەوە، سادق عەتیە کەشناسی عێراقى رایگەیاند، لەمڕۆوە تا ئێوارەى سبەى پێشبینى دەکرێت شەپۆلێکى باران بارین چەند ناوچەیەکى عێراق بگرێتەوە بەتایبەتى ناوچە سنورییەکان لەگەڵ ئێران.