لەماوەی دوو مانگدا 172 بەنزینخانەی هەولێر بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتییەوە سزادراون
  2022-07-29       234       

چەند بەنزینخانەیەک لە هەولێر و دەوروبەری بەهۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزین و فرۆشتنی بە خەڵک سزا دران.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، “21 بەنزینخانە لە هەولێر و دەوروبەری بەهۆی فێڵکردن و دەستکاریکردنی کوالێتی بەنزینەوە سزادران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەنزینخانەکانی وێستگەی ئارام محەمەد، وێستگەی ژیلوان، وێستگەی جێگر، وێستگەی زێڕ، وێستگەی سەیداوە و وێستگەی یارا بۆ جاری دووەمە کوالێتی بەنزین ساختە دەکەن و بە خەڵکی دەفرۆشنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، (172) بەنزینخانەیان بەهۆی ساختەکردنی کواڵیتی بەنزین سزا داوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×