پۆلیسی هەڵەبجە: گەنجێک دەکەوێتە ژێر تایەی تراکتۆرەکەی و گیانلەدەستدەدات
  2022-07-29       406       

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لە ناحیەی سیروان كەوتۆتە ژێر تایەی گەورەی تراكتۆرەكەی و گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: موقدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی  پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی سیروان گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (ئاکار بەکر ئەحمەد) دانیشتوی ناحیەی سیروان، گەڕەکی ئازادی، پیشە شوفیری تراکتۆر، دەکەوێتە ژێر تایەی گەورەی تراکتۆری کشتوکاڵی.

وتوشیەتی، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، گیان لەدەست دەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە لەبنکەی  پولیسی سیروان ڕێکخراوە، تەرمی گەنجەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×