رێككەوتنی كاكەییەكان و هۆزی بەیات لەسەر سمێڵ تاشینى گەنجە کاکەییەکە راگەیەندرا
  2022-07-29       842       

کاکەییەکان و هۆزى بەیات و حەشدى شەعبى بە نێوەندگیری نوێنەرێكی ئێران لەسەر روداوى سمێڵ تاشینى گەنجە کاکەییەکە رێككەوتن.

 ئاوێنە: نوێنەرانى کاکەیی و هۆزى بەیات کەمێک لەمەوبەر لەکەرکوک کۆبونەوە و دوای كۆبونەوەكەش بۆ رۆژنامەنسوان قسەیان كردو جەختیان کردەوە ئەوەى رویداوە مامەڵەیەکى تاکەکەسى بوەو پەیوەندى بەهیچ کێشەیەکى نەتەوەیی و ئاینى و سیاسییەوە نەبوە.

نوێنەرى کاکەییەکان وتى "ئێمە ئەمڕۆ کۆتاییمان هێنا بە کێشەکەو لەمڕۆوە هەر کەسێک کاردانەوەى دیکەى هەبێت گوزارشت لە کاکەییەکان ناکات."

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان وەرگرتنى هەر بڕە پارەیەک رەتدەکەنەوە و لەو دو گەنجە خۆش بون کە هۆکارى روداوەکە بون.

لاى خۆشیەوە، سەرۆک هۆزى بەیات داواى لێبوردنى لە کاکەییەکان کردو جەختیکردەوە کە کێشەکە بەئاشتەوایی کۆتایی هاتوە.

لەکۆبونەوەكەدا نوێنەرێکى ئێران بەشدار بوە کە بەوتەى هەردولا نێوەندگیریی کردوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×