كەشناسی هەرێم: ئەگەری خۆڵبارینێكی سوك هەیەو پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە
  2022-07-30       371       

کەشناسی ھەرێمی کوردستان، پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاندو دەڵێت، سبەینێ ئەگەری خۆڵبارینێکی سوک ھەیەو پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ(شەممە)، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبونی ھەندێ پەڵە ھەور لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبن: ھەولێر: ٤٥، سلێمانی: ٤٢، دھۆک: ٤٤، کەرکوک: ٤٦، ھەڵەبجە: ٤٤، سۆران: ٤٣، راپەرین: ٤٣، گەرمیان: ٤٧ پلە.

پێشبینیشی کردوە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە بەھۆی زیادبونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک ھەیەو پلەکانی گەرماش بە ١ تا ٢ پلە بەرز دەبنەوە.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: ٤٥، سلێمانی: ٤٣، دھۆک: ٤٤، کەرکوک: ٤٧، ھەڵەبجە: ٤٥، سۆران: ٤٤، راپەرین: ٤٤، گەرمیان: ٤٨ پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×