چوارچێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ بە "دەستدرێژی" بۆ سەر دامەزراوە دەستورییەكانی دەوڵەت ناودەبات
  2022-07-30       312       

چوارچێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدر بە "دەستدرێژیكردنە سەر دامەزراوە دەستورییەكانی دەوڵەت" ناودەبات و داوا لە خەڵكی عێراق دەكات دەست بە خۆپیشاندان بكەن بۆ "بەرگریكردن لە شەرعیەتی دەوڵت و دامەزراوەكانی."

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا وتی "بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری روداوەكانی ئەم چەند رۆژەی بەغدای پایتەخت دەكەین بەتایبەت دەستدرێژیكردنە سەر دامەزراوە دەستورییەكان و هەڵكوتانە سەر پەرلەمان و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر دەسەڵاتی دادوەری و بارەگا رەسمییەكان و دەزگا ئەمنییەكان."

ئاماژەی بەوەشداوە "لەكاتێكدا داوا ئەو پەڕی دانبەخۆداگرتن دەكەین...هاوكات داوا لە جەماوەی عێراق ئەوانەی باوەڕیان بە یاساو دەستورو شەرعیەتی دەستور هەیە دەست بكەن بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ بەرگری لە دەوڵەت و شەرعیەت و دامەزراوەكانی و دەسەڵاتی دادوەری و تەشریعی و بەڕوی ئەو دەستدرێژییە مەترسیدارانەدا بوەستنەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "هەر شتێك روبەڕوی ئاشتی كۆمەڵایەتی ببێتەوە لە ئەنجامی ئەم كردەوانەی دژبە یاسا، دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسییانەی كە لە پشت ئەم گرژییانەو دەستدرێژیكردنە سەر دەوڵەت و دامەزراوەكانین."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دە،ڵەت و شەرعەتی دەوڵەت و دامەزراوە دەستورییەكانی و ئاشتی كۆمەڵایەتی هێڵی سورن و پێویستە هەمو عێراقییەكان ئامادەبن بە هەمو شێوەیەكی ئاشتیانە بەرگری لێ بكەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×