تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە زیادبوونی مردن بەهۆی ئاوڵەی مەیمون دەدات
  2022-07-31       409       

نوسینگەی ئەوروپای ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لە زیادبوونی ژمارەی مردووانی پەیوەندیدار بە ئاوڵەی مەیمون، پاش تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی مردن لە دەرەوەی ئەفریقا.

ئاوێنە:  سمولوود گەورە بەرپرسی فریاكەوتنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەگەڵ بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا، پێشبینی ڕوودانی گیانلەدەستدانی زیاتر دەكەین.

سمولوود دووپاتیكردەوە، ئامانجەكە لەئێستادا پێویستە وەستاندنی گواستنەوەی خێرای پەتاكەبێت لە ئەوروپا لەگەڵ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەكرد كە زۆرینەی حاڵەتەكان نەخۆش بەبێ پێویستبوونی بە چارەسەر باش دەبێت.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، زیاتر لە 18000 حاڵەتی نەخۆشییەكە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان لە دەرەوەی ئەفریقا لە سەرەتای ئایارەوە تۆماركراوە و زۆرینەی لە ئەوروپایە.

هەفتەی پێشووتر ڕێكخراوەكە باری لەناكاوی جیهانیی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×