2022-07-31   684     
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی بەغداو خۆپیشاندانەکان راگەیاند،به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانن و داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ن دان به خۆيان‌دا بگرن.
نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند، به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرن، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دەشڵێت، گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز بكه‌ن.
سەرۆکى هەرێم راشیگەیاندوە، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.