رونكردنه‌وه‌ی وەزارەتی پەروەردە له‌باره‌ی فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی
  2022-07-31       555       


دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی رابردو بانگخوازێكی ئیسلامی به‌ناوی‌ عومەر فەقێ له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا باسی‌ له‌فرۆشتنی‌  پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی 12ی ئاماده‌یی كرد، لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وه‌زاره‌تی پەروەردە له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ باسی كردوه‌ لەچوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە پێشتر وه‌زاره‌ت ئاشكرایكردوه‌و کۆنتڕۆڵیانکردوە.

ئاوێنه‌: له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وه‌زاره‌تی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "وەک پێشتر رامانگەیاندبو کە 111 حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر، هاوڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردوە لەسەر بابەتی گزیکردن، لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوس هەیەو قوتابیانی پێ فریو دەدرێت، وەک هاوڵاتییه‌كه‌ خۆشی رونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لەچوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنتڕۆڵمان کردوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وەزارەت هەماهەنگی هەبوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتوی توانیویەتی کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکات، لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژورەوە، ئەوەی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایش کۆنتڕۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان  زۆر کەمبوە و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردوە بەمەبەستی سودی شەخسی خۆیان، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە.

لیژنەی باڵای ئەزمونەکانی وه‌زاره‌تی پەروەردە ده‌ڵێت، "لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس  و پاشان دادگاش کردوە، تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبوە، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبوە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت (ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین) و بەکەمتر لە دو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا کراون". 

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هەمو رێکارەکانی گرتوه‌تەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان روبەڕوی دادگا بکرێنەوە کە روبەروش کراونەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش) وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشیان داوە کە کەمتەرخەم بون. 

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای ئەزمونەکانەوە: 

وەک پێشتر ئێمە رامانگەیاندبوو کە (١١١) حاڵەتی هەوڵی گزیکردن لەکاتی تاقیکردنەوەکان تۆمارکراوە کە رێکاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر ، هاووڵاتییەک دوێنێ شەو هەندێک قسەی کردوە لەسەر بابەتی گزیکردن  ، ئێمە وەک لیژنەی باڵا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا ئاماژەمان پێدا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بابەتی فرۆشتنی بلوتوث هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت ، وەک خۆشی روونکردنەوەی داوە ئەوەی کە باسی دەکات لە چوارچێوەی ئەو (١١١) حاڵەتەیە کە ئێمە کۆنترۆڵمان کردوە . وەزارەت هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەسەرکەوتووی توانیویەتی کۆنترۆڵی ئەو بابەتە بکات . لەسەر بەکارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیکردن کە لەسەرەتادا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پشکنین لەچەند هۆڵێکی دیاریکراوی تاقیکردنەوە مۆبایل براوەتە ژوورەوە ، ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بەهەماهەنگی  هێزەکانی ئاسایش کۆنترۆڵ کراوە و بەکارهێنەرانیشی کە ژمارەیان  زۆر کەم بووە  و لەناو تاقیکردنەوە ئەو کارەیان کردوە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان ، ئەنجامەکەیان بە گزیی بۆ هەژمارکراوە، لایەنە ئەمنییەکان کە ژمارەی ئەو سیمکارتانەمان داونەتێ وردەکاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەکەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش کاری پێویستی لەسەر کردوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی پۆلیس  و پاشان دادگاش کردووە ، تیمی تایبەتی لە لایەن بەرێزان لە ئاسایش هەبووە ، بەناوکردن و نەکردنی سیمکارتەکە رێگر نەبوە کە کاری پێویست ئەنجامبدرێت ( ئەم وردەکارییەک ئێمە نامانەوێت باسی بکەین ) و بەکەمتر لە دوو کاتژمێر دەستگیرکران و پاش لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا کراون . لیژنەی باڵا بەووردی هەموو رێکارەکانی گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەکارهێنەرە نایاساییەکان رووبەرووی دادگا بکرێنەوە کە روبەرووش کراونەتەوە ، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێکیش کەمتەرخەمی کرابێت و (دوایی تاقیکردنەوەش)  وێنەی پرسیارێک گیرابێت سزای کارگێریی هەموو بەرێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشمان داوە کە کەمتەرخەم بوون . 
پاکی و باش بەڕێوەچونی پرۆسەکە جێگەی خۆشحالی ئەزموندەران و خانەوادەکانیان بووە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ نموونەیی باشی بوون لەچاو هەموو تاقیکردنەوەکانی دیکە، قسەکردنی نابەرپرسانە رەتدەکەینەوە کە کاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندکاران هەبێت .
هەوڵی گزیکردن لەناو یان لە کاتی تاقیکردنەوە هەیە بەڵام گرنگ کۆنترۆڵکردنی هەوڵی گزییەکەیە بۆ بەدیهێنای دادپەروەری و ئەمەش بەڵگەکانە بەوەی کە ئەو کەسەش ئاماژەی پێداوە کە خۆشی دەڵێت ئەوەی من باسی دەکەم لە چوارچێوەی ئەو حاڵەتەیە کە وەزارەت کۆنترۆڵی کردوە ، بەڵام ئێمە ئەم رێکارە وردانەی کە کردومانە بەئەرکمان  زانیوە و منەتمان لەسەر کەس نەکردوە تا باسی هەموو هەوڵەکان و وردەکارییەکان بکەین .
لیژنەی باڵای ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە
                 ۳۱ی۷ی۲۰۲۲

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×