کەمێک پێش ئێستا‌و لەسەر ڕێگای گوندی "فرج" بۆ گوندی "علوەش"ی سەرناحیەی جەلەولا مینێکی چێنراو بەچوارکەسدا تەقیەوەو له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.
ئه‌یاد محه‌مه‌د، ئاوێنه: عقید شەماڵ عبدالرحمان، بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کوڵەجۆ بەئاوێنەی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لەنزیک بازگەی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش‌و سوپای عێراق ڕویداوه، لەشێخ باوە لەسەر ڕێگای گوندی فرەج بۆ گوندی علوەش.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی مینه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه چوار کەس بون‌و ده‌ستكاریی مینه‌كه‌یان كردووه، له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و چواره‌میشیان بریندار بوه‌و گەینراوەتە نەخۆشخانەی جەلەولا.
بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کوڵەجۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه هەرچوار کەسەکە عەرەبن‌و مەڕدارن‌و دوانیان ئاوارەن.