سەرۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ دیاریكرد
  2022-07-31       794       


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕۆژی‌ خۆپیشاندانی‌ سەرتاسەریی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریكرد.

ئاوێنه‌: شاسوار عەبدولواحید پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، رۆژی شەممە ٦ی مانگی ئاب خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان.

وتیشی‌، "ئیتر بەسە قبوڵکردنی زوڵم و ناحەقی و بێدەنگی و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر دەسەڵاتێک کە بێباک و خەمساردە بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان."

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم دەسەڵاتە بێباکانە درێژە بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم دەدات بەبێ بوونی هیچ چاودێرییەک.

باس لەوەش دەکات، قەیرانەکان بە جۆرێک زۆرن کە ناژمێردرێن هەر لە دواکەوتنی موچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و نەبوونی هەلیکار و دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئامادەییە پیشەییەکان.

دەشڵێت، "جگە لەوەی ئەم دەسەڵاتە بە نایاسایی باج و سەرانە لە هاوڵاتیان فەرمانبەران و کاسبکاران و دوکانداران دەسەنێت و جگە لە گرانی نرخی سوتەمەنی نرخی کاڵاو شمەکاکان لە بەرزترین ئاستی دایە لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوویدا سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستدایە لە جیهان و داهاتی نانەوتی زیادی کردووە و پارە لە بەغداوە دێت، بەڵام هیچکام لەمانە نەبوونەتە هۆی هەرزانی و چارەسەرکردنی کێشەکان."

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت، "ئەوان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنبەو پەڕی ناڕەزایەتییەوە پێیان وایەکە نابێت چیتر کۆمەڵگەی ئێمە بەم جۆرە بێ دەنگ بێت بەرامبەر بەو هەموو بەدکارییەی کە حکومەت بەسەر هاوڵاتیاندا سەپاندوویانە و بە بەرنامە و هەماهەنگی نێوانیشیان دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابەخەن و ئیرادەی هاوڵاتیان زەوت بکەن کە تاکە هیوای هاوڵاتیان هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەوان بە بەرپرسیاریەتییەکی مێژووی دەزانن کە داوای خۆپیشاندان و هەڵوێستی مەدەنی سەرتاسەری بکەن و هەموو توانایەکیان بخەنە گەڕ بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات و هاوڕا و پشتیوانی سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە دەبن کە دەیانەوێت سنور بۆ ئەم دەسەڵاتە دابنێن.

دەشڵێت، "رۆژی شەممەی داهاتوو گەورەترین خۆپیشاندان و ڕاچڵەکاندن لە هەرێمی کوردستان بەرپا دەبێت و چیتر نابێت هاوڵاتیانی هەرێم لەماڵەوە بن و بێ دەنگ و بێهەڵوێست بن بەرامبەر بەو هەموو ناهەقییە."

باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەموو هێزە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان لەپێناو چەندین داواکاری گشتیدا جاڕی راپەڕێنێکی سەرتاسەری لێ بدەن و چاوەڕێی بەدەمەوە هاتنی هێزەکانی ئۆپۆزیۆن و رەوەندی کوردی و ئەوانەی بەشیک نین لەم دەسەڵاتە گەندەڵەبن.

بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ شاسوار عەبدولواحید له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ لایه‌نگرانی‌ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری‌ ڕه‌وتی‌ سه‌در  شه‌قام‌و بینای‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقیان كۆنتڕۆڵكردوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆیان داوای‌ چاكسازیی‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×