عێراق بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی كە زۆرترین نەوتی بۆ یەكێتیی ئەوروپا ڕەوانە كردبێت
  2022-08-01       395       

عێراق بووە یەكەمین وڵاتی عەرەبی كە لەمانگی تەمموزدا زۆرترین نەوتی هەناردەی یەكێتیی ئەوروپا كردبێت.

ئاوێنە:  داتاكانی كۆمپانیای S&P Global Commodity Insights”” لە مانگی تەمموزدا عێراق یەكەم وڵاتی عەرەبی بووە كە زۆرترین نەوتی ڕۆژانەی هەناردەی یەكێتیی ئەوروپا كردووە كە 490 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

هەربەپێی داتاكانی ئەو كۆمپانیایە، دوای عێراق وڵاتی جەزائیر دێت ڕۆژانە 390 هەزار و سعودیە و لیبیاش ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیلیان ڕەوانەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كردووە.

هەروەها ڕوسیاش لە پلەی یەكەمدێت كە ڕۆژانە 1.87 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕەوانەی یەكێتیی ئەوروپا كردووە، بەدوای ئەویش ئەمریكا لە پلەی دووەم دێت بە 1.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×