جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریده‌دات له‌دۆخى ئێستاى شارى به‌غداو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەو خۆپیشاندانانەی بەغدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نەرێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت ناردنی 200 ملیارەکەش".
ئاوێنە: د. بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگه‌یاند، "ئەم خۆپیشاندان‌و دۆخەی عێراق بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه، مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەش دەبێت".
ده‌شڵێت:"دەربارەی ئەوەی هەندێک پێیانوایە ئەو ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانانە درەنگ یا زوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، من بەدوریدەزانم".
به‌بۆچونى ئه‌و، "شتێكی دوور له‌ڕاسته، له‌وانه‌یه خه‌ڵک له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت‌و هه‌ندێک داواكاری خۆی هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كار بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه وه‌كو به‌غدای لێبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک‌و ڕێژه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی‌و ڕێژه‌ی ئاوه‌دانی له‌هه‌رێم به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداو شاره‌كانی تری ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق".
بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا جه‌ختیكردۆته‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک داواكاری زیاتری هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی زیاتری له‌هه‌رێم هه‌یه، هاوكات گله‌ییشی له‌هه‌ندێک شت هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی هه‌رێم له‌بواره‌كانى (ئابوری، خزمه‌تگوزاریی، ئاوه‌دانی، ئازادی‌و ئه‌من‌و ئاسایش) له‌چاو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق زۆر زۆری جیاوازه، واته خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر چاره‌كی ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێم هه‌یه له‌شاره‌كانی تری عێراق هه‌بوایه، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌و شێوازه ڕوویانبدایه".