مەلا بەختیار: ئەگەر شەڕی ناوخۆ لە عێراق ببێت، هێزە كوردستانییەكان زۆرتر لەیەك دەترازێنێت
  2022-08-01       889       

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاند، ئەگەر شەڕی ناوخۆی لە عێراق ببێت دو رەنگدانەوەی خراپی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت كە یەكەمیان ئەوەیە هێزە كوردستانییەكان زۆرتر لە یەك دەترازێنێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی مەلا بەختیار، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی سەرپەرشتیكگردنی كۆبونەوەیەكدا هاتون سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری.

مەلا بەختیار وتویەتی"ئەگەر شەڕی ئەهلی ببێت، لایەنیکەم دوو رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر کوردستان! یەکەم، هێزە کوردستانییەکان زۆرتر لەیەک دەترازێنێت! دووەم، بەدیفاکتۆ حکومەتی دوو ئیدارەیی دروستدەبێت، ئەگەرچی بەڕواڵەتیش یەک حکومەت بێت!"

ئاماژەی بەوەشداوە كە "باوەڕموایە هەر ئەگەرێک رووبدات، ئەوا دەبێ پارتی و یەکێتی و هێزەکانی دیکە بیر لەوە بکەنەوە چۆن، بەرنامەی هاوبەشیان هەبێت و خۆیان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەبکەن. کە ئەمەش ئەرکی کوردایەتییە."

هەروەها وتوشیەتی"ئەگەر شەڕی ناوخۆ رونەدات.. یان خوانەکردە کودەتا نەکرێ.. لە باشترین حاڵەتدا هەڵبژاردنەوەی پێشوەختە دەسەپێتەوە!"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×