پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
  2022-08-02       444       


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو پلە نزم دەبنەوە، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێك پەڵە هەور لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی هەرێم. خێرایی با لەنێوان 5-15 كیلۆمەتر دەبێت لەكاتژمێرێكدا.

باس لە ئەوەشكراوە، سبەینێ‌ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما 1-2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ و دوێنێ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆك : 43
كەركوك : 47
هەڵەبجە : 44
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان : 48

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×