وەزارەتی دارایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕوونكردنەوە دەدات
  2022-08-02       628       


وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایدەگەیەنێت، هەر خزمەتێك لێبڕینی خانەنشینی لێنەبڕێت بە خزمەت ئەژمارناكرێت و دەشڵێت، پلەبەرزكردنەوە تا پەسەندكردنی بودجە ڕاگیراوە.

ئاوێنه‌: لیژنەی باڵای ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەپێی یاسای خانەنشینى یەکگرتوو ژمارە (27)ى ساڵى 2006 بەرکار لە هەرێمى کوردستان، هەر جۆرە خزمەتێک لێبڕینى خانەنشینى (استقطاع التقاعدى)ی لێنەبڕێت بە خزمەت هەژمارناکرێت، ئەم یاسایە هەموو پێشمەرگەکانى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستانی گرتۆتەوە و دەگرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا كە تایبەتە بەو مامۆستا گرێبەستانەی بە هەمیشەیی كراون دەڵێت، ماوەى خزمەتى پێشوویان بەپێى شایستەبوونیان لە چێوەى یاسایى و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەئێستادا بەپێى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56)ى ساڵى 2015 و ڕێنماییمان ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 تەنها بۆ مەبەستى سەرمووچە و خانەنشینى خزمەتى گرێبەستیان بۆ هەژماردەکرێت تاکو کردنەوەى پلەبەرزکردنەوە، وەزارەتى دارایى ناتوانێ جیاواز لە بڕیارەکە کاربکات.

سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەش لیژنەی باڵای ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ڕوونیكردەوە، بە ڕێنمایى ژمارە (11)ى ساڵى 2016 کە پاڵپشتە بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (56) لە 2015/12/21 و ڕێنمایی ژمارە (15)ى ساڵى 2017 کە پاڵپشتە بە نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (1555) لە 2017/4/4 پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە تاکو پەسەندکردنى بودجەى هەرێمى کوردستان، بۆ فەرمانبەرانى ئەم توێژەش هاوشێوەى گشت فەرمانبەران هەمیشەیین.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×