تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بەگشتی و شیلادزێ بەتایبەتی بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات "بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە."
ئاوێنە: تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی، لایەنە پەیوەندیدارەکان، یۆنامی و کونسڵگەری و نێردە دیپلۆماتیەکانی كردوە دەڵێت:"باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت لە نێوانیان دا نێچیرڤان بەدیع جگە لە خوێن بەربون هەردو چاوەکانی کەم بینا بوەو ژانێکی زۆریشی لە هەردو گورچیلەکانی هەیە و هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێکچوە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوەو هەروەها ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە."
دەشڵێت"داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە."
بەپێی راگەیەندراوەكە "ئەمڕۆ ١٣ کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتوە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن ."
دەقی راگەیەندراوەكە:
بۆ ڕای گشتی ..
بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان..
بۆ یۆنامی ..
بۆ کونسلگەری و نێردە دیپلۆماتیەکان ..
باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت لە نێوانیان دا نێچیرڤان بدیع جگە لە خوێن بەربون هەردو چاوەکانی کەم بینا بوە و ژانیێکی زۆریشی لە هەردو گورچیلەکانیشی هەیە و هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێکچوە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوە و هەروەها ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە .. داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە..
هەروەها ئەمڕۆ ١٣ کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتوە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن .
تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان
٢/٨/٢٠٢٢