وەزارەتی پێشمەرگە: ساڵی داهاتو سەرجەم هێزەکانى یەکەی ٧٠ و٨٠ یەکدەخرێنەوە
  2022-08-02       502       

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى میرە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، رایگەیاند، ساڵى داهاتو، تەواوى هێزەکانى یەکەی 70 و 80 لە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەدا یەكدەخرێنەوە.

ئاوێنە: عەقید فەرمان فەرهاد، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى میرە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی راگەیاند، "رێکخستنەوە لە بنبڕکردنى دو موچە و موچەی نایاسایی کراوەو تاوەکو ئێستاش ٣١ هەزار و ٣٨٢ ئەفسەرو پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەژمێری بانکیان بۆ کراوەتەوە و لە بانکەکان موچە وەردەگرن."

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى میرەی وەزارەتى کاروباری پێشمەرگە ئاماژەشی بەوەدا "تاوەکو ئێستا ٢٠ لیوا لە هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکخراونەتەوەو دو لیوای دیکەش لە ژێر پڕۆسەی یەکخستنەوەدان."

وتیشی"بڕیاریشە ساڵى داهاتو بەهەماهەنگى وەزارەتى پێشمەرگەو سەرۆکایەتى ئەرکان، تەواوى هێزەکانى یەکەی (٧٠- ٨٠) بخرێنەوە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×