به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى دۆخى عێراق‌و هاتنى هاوڵاتیانى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست‌و خوارووى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ترافیکی فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرو هێڵی وشکانیی نێوان ھەرێم‌و بەغدا قەره‌باڵغە".
ئاوێنە: حسێن کەلاری بەڕێوەبەری گشتی ناوەندیی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان لەوەزارەتی ناوخۆی هەرێم، "زانیاریمان نییە بەدروستی خەڵک بەھۆی ئاڵۆزیی ڕەوشی ئێستای عێراقەوە ڕوی لەھەرێم کردبێت، ئێمەش ھەر بەرگوێمان کەوتووە گوایە خەڵک لەترسی ئاڵۆزییەکانی عێراق ھاتوونەتە ھەرێم، بەڵام ترافیکی فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرو هێڵی وشکانیی نێوان ھەرێم‌و بەغدا قەره‌باڵغە".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ باس له‌وه‌شده‌كات، "بەشی ھەرەزۆری بەرپرسانی عێراق خانوو و ڤێلایان لەھەرێم ھەیە، لەبەرئەوە دڵنیاین ئەگەر ئاڵۆزییەکانی عێراق بەردەوامبێت، ئەوانەی شوێنی نیشتەجێبونیان ھەیە ماڵ‌و منداڵیان دەگوازنەوە بۆ کوردستان".
به‌وته‌ى کەلاری، "ھەرچەند ھیچ ئامادەکارییەکی فەرمی نەکراوە لەلای ئێمە بۆ پێشوازیی لەخەڵک، بەڵام خۆم پێشبینیدەکەم لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی عێراق خەڵک دیسان لەناوچەکانی دیکەی عێراقەوە ئاوارەی ھەرێم ببن، ھەرکاتێک خەڵک وەک ئاوارە ڕوو لەھەرێم بکەن، حکومەت ڕێوشوێنی خۆی دەگرێتەبەر".