كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا
  2022-08-03       619       


بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست براكەی ڕزگاركرا

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی تێیدا هاتووە، كە هەینی ڕابردوو لەلایەن سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەكان (jcc) پەیوەندیكرا بە نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان‌ و خێزان كە ئافرەتێك لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی ژیانی لەمەترسیدایە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی فریاكەوتن مەفرەزەیەك لەئەفسەر و كارمەندانی نووسینگەی ڕۆژهەڵات دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی توندوتیژیی خێزانی توانرا لەكەمترین كاتدا كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست برا تەمەن 21ساڵەكەی ڕزگار بكەن، كە شوێنەری ئەشكەنجە و لێدان بەجەستەی دیاربوو بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەڕەشەی كوشتنی لە خوشكەكەی كردبوو دواتر بەفەرمانی دادوەر براكەی دەستگیركراو ڕاگیرا و بەپێی ماددەی 7ی خێزانی، كچەكە دوای تۆماركردن سكاڵا لەدژی براكەی ڕەوانەی (خانەی كچان) كرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×